گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا بە نهێنی یارمەتی سعودیە دەدات بۆ دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی

2019.03.28 - 10:48
ئەمریکا بە نهێنی یارمەتی سعودیە دەدات بۆ دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی

 

 

ناس کورد-

ئەمریكا لە كێبركیدایە لەگەڵ ڕوسیا و كۆریای باشور، بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێک لە گەڵ وڵاتی سعودیە بۆ دروستكردنی دوو وێستگەی ئەتۆمی لەو وڵاتە.

بەپیێ‌ هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزیری وزەی ئەمریكا ڕێك بێری ڕازی  بووە بە پێدانی ئەو جۆرە تەکنەلۆژیایە بە وڵاتی سعودیە بە شێوەیەكی نەهێنی، هەروەها ئەمریكا لە ماوەیەكی نزیكدا دەست دەكات بە ناردنی ئەو ئامێرانەی كە بەكاردەهێنرێت لە دروستكردنی وێستگە ئەتۆمییەکان.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئاژانسی ئاسایشی ئەتۆمی نیشتیمانی ئەمریكی، داوای لە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كردووە ناوەرۆكی ئەوە ڕێککەوتنە بە نهێنی بهێڵێتەوە، لە ترسی ئەوە ی بوونی  ئەو جۆرە ئامێر و تەکنەلۆژیایانە لە خۆرهەڵاتی ناوڕاست ببێتە هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەكە.

پشتر جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ئێران هەوڵی دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بدات ئەوا سعودیەش هەوڵدەدات ئەو چەكە بەدەست بێنێت.