کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریدا لە شارێکی سەربە ویلایەتی واشنتن چوار کەس بوونە قوربانی کە یەکێکیان ئافرەتە.
هێرشە چهكدارییەکە له‌سه‌ر رێگای شاری سیاتڵ-ی ویلایه‌تی واشنتن له باكوری خۆرئاوای ئه‌مه‌ریكا بووە، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بارەی ڕوداوەکەوە پۆلیسی شاری سیاتڵ، ئاشکرایکردووە، چهكدارەکە بە ڕەگەز نێر بووە، سەرەتا تەقەی له ئافره‌تێكی شۆفێر کردووە و برینداری كردووه، دواتر ته‌قه‌ی له پاسێك كردووه.
پۆلیسی ئەو شارە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و چه‌كداره ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلێكی دیكه كردووه و شوفێره‌كه‌ی كوشتووه، پاشان به ئۆتۆمبێل هەڵاتووە و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و شۆفێرەکەی کوشتووە.
بە وتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە هه‌وڵیداوه رابكات، بەڵام پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستگیرییان كردووه، تا ئێستاش هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت و لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە.
https://twitter.com/LinziKIRO7/status/1111048596575535104