گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەسەر داوای هیچ پێکهاتەیەک نییە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كەركوك دەستی بە پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران کرد

2019.03.27 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كەركوك دەستی بە پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح   

ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستی کردووە بە پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگاکە، وتەبێژی کۆمسیۆنی کەرکوکیش دەڵێت، کاری پاککردنەوەی تۆمارەکە لەسەر داوای هیچ پێکهاتەیەکی پارێزگاکە نییە.

عەبدولباست شوانی وتەبێژی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تایبەت بە ناس كورد-ى ڕاگەیاند: "لە كۆتایی مانگی ئازارەوە تا 20ی نیسان، پرۆسەی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و کەرکوک دەستپێدە‌كات".

لە بارەی دەنگۆی ئەوەی، پێکهاتەیەکی پارێزگاکە داوای پاککردنەوە و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کەرکوکی کردووە، وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کەرکوک ڕەتی کردەوە ئەو پرۆسەیە لەسەر داوای لایەنێک یان پێکهاتەیەک بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە كەركوك لە سەر داواكاری پێكهاتەیەكی دیاری كراوە نییە، بەڵكو ئەو كارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە بەشێوەیەكی بەردەوام ئەنجامدەدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 16ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکردووە، ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنیش دەڵێت ئامادەن بۆ ئەو پرۆسەیە.