ناس کورد-
پاش نزیکەی دوو کاتژمێر کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆتایی هات، بڕیاریشە ڕاگەیەندراوێک لە بارەی کۆبوونەوەکە بڵاو بکرێتەوە.
کۆبوونەوەی پێشووی هەردوولا لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دابەشکردنی پۆستەکان، لە پیرمام تەنها ڕاگەیەندراوێکی بەدوادا هات کە بڕیاریاندا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆش جارێکی تر شاندی پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، پاش کۆبوونەوەکەش کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نەبەسترا و بڕیارە ڕاگەیەندراوێک بڵاو بکرێتەوە.