گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی کوشتنی بەرپرسێکی فەڕەنسی داعشیان لە باغوز ڕاگەیاند

2019.03.01 - 11:33
هاوپەیمانی کوشتنی بەرپرسێکی فەڕەنسی داعشیان لە باغوز ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

 

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كوشتنی به‌رپرسێكی داعشیان ڕایگه‌یاند، كه‌ له‌ بۆردومانه‌كانیاندا له‌ سوریا كردویانه‌ته‌ ئامانج.

 

 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیاندا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌: “له‌ كاتی بۆردومانكردنی باغوزی سوریا، توانیویانه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه‌ به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌و ڕێكخراوه‌بووه‌، بكه‌نه‌ ئامانج، به‌ ناوی (ئه‌بوئه‌نه‌س)ی فه‌ڕه‌نسی، كه‌ ناوی ڕاستی (فابیان كلان)ه‌و به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسیه‌”.

 

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، به‌رپرسیارێتی په‌لاماره‌ تیرۆریستێكه‌ی ١٣ی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٥ی پاریسی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

 

وێستگه‌ی ڕادیۆیی فرانس ئینته‌ریش بڵاوی كردۆته‌وه‌، برایه‌كی ئه‌و سه‌ركرده‌ی داعش كه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كوژراوه‌، له‌ هه‌مان بۆردوماندا به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

 

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاوپه‌یمانان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌: “به‌رده‌وام ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سوریا ده‌كه‌نه‌ ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان”.