گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پۆلیسەكە خۆی رادەست كردووە

پۆلیسی هەولێر بۆ ناس كورد: هاووڵاتییەك بەدەمانچەی پۆلیسێك خۆی دەكوژێت

2019.03.27 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر بۆ ناس كورد: هاووڵاتییەك بەدەمانچەی پۆلیسێك خۆی دەكوژێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

هاووڵاتییەك لەناوچەی پیشەسازی لەشاری هەولێر بەدەمانچەی كارمەندێكی پۆلیس كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت و لەدوای رووداوەكە پۆلیسەكەی خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر كردووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "ئەمڕۆ (چوارشەممە) پۆلیس ئاگادار كرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەركەوت كەوا كەسێك لە پیشەسازی باشور بەناوی (وەستا سەمیر مزەفەر عەلی)، لەدایكبووی (1979)، گیانی لەدەستداوە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەكات كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتوە كە كارمەندێكی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەكە بووە و تاوانی گیان لەدەستدانەكەش بە دەمانچەی پۆلیسەكە ئەنجام دراوە و پۆلیسەكەش خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر كردووە.

بەوتەی هۆگر عەزیز دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و "هێشتا دیار نییە كە ئایا ئەو كەسە بەدەمانچەی پۆلیسەكە خۆی كوشتوە یان پۆلیسەكە هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەكە".

وتیشی "لە نزیكترین كاتدا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەكە دەخرێتە بەردەستی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و ئەنجامەكەش بۆ رای گشتی بڵاودەكەینەوە".