گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی: ئێرانییەك دەستگیركرا كە لەناو بانكی رەشید بەنیازی دزیكردن بوو

2019.03.27 - 13:58
سلێمانی: ئێرانییەك دەستگیركرا كە لەناو بانكی رەشید بەنیازی دزیكردن بوو

ناس كورد-

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە ویستبووی لەناو بانكی ڕەشید لە شاری سلێمانی گیرفانی هاوڵاتیان ببڕێت.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "ڕۆژی 26-3-2019 ، تۆمەتبارێك بە مەبەستی بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان سەردانی بانكی ڕەشید دەكات .دوای ئەوەی بڕی 50 هەزار دیناری عێراقی لەسەر مێزی یەكێك لەكارمەندەكانی بانكەكە دەبینێت دەیبات و هەڵدێت".

بەپێی راگەیەندراوەكە، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوداوەكە ئاگاداركراونەتەوە و بەدواداچوون كراوە و دوای لێدانەوەی كامێرای چاودێری تۆمەتبارەكە ناسراوەتەوە.

راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی روونیدەكاتەوە "ئەمڕۆ (چوارشەممە) و بەهەمان مەبەست تۆمەتبار سەردانی بانكەكە دەكاتەوە، لەوێ‌ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبار دەناسرێتەوە و دەستگیر دەكرێت".

ئاماژە بەوەش كراوە لەئێستادا تۆمەتبار (أ،ب،ر) بەڕەگەز ئێرانی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.