گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نێچیرڤان بارزانی: بەغدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکات

2019.03.01 - 10:39
نێچیرڤان بارزانی: بەغدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکات

ناس کورد-

 

له‌ كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، عیراق وه‌ك هه‌رێمێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌كردوه‌،‌ به‌ڵكو وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵكردوه‌.

 

کەریم سنجاری لە وتارێکدا کە لەبری نێچیرڤان بارزانی خوێندیەوە، ڕایگه‌یاند: "بەداخەوە هەست دەكەین چەمكی فیدراڵی و سیستەمی فیدرالی لە عێراقدا هێشتا نەچەسپیوە و هێشتاش تێگەیشتنێكی تەواو نییە بۆ چەمك و سیستەمی فیدراڵی. لەبەر ئەوەش هێشتا جۆرە مامەڵەكردنێك هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كە بە مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمێك ناچێت، بەڵكو هاوشێوەی مامەڵەكردنە لەگەڵ پارێزگایەكدا. هیوادارین ئه‌م شێوازه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ئێستای عێراقدا ڕاست بكرێته‌وه‌".

 

لە وتارەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هەرێمی كوردستان ڕەخنەی هەیە لەوەی 55 ماددەی دەستوور، ئه‌وانه‌ی پەیوەستن بە گەلی كوردستانەوە جێبەجێنەكراون، لە هەمووان زیاتر دەیەوێت دەستوور سەروەر بێت.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "بۆ ئەوەی بتوانین ئەوە بكەین، دەبێ هەموو لایەنەكان بە ڕاشكاوی پێكەوە قسە بكەن و لێكگەیشتن و پێكەوەكاركردن و سازانێكی تازە لە عێراقدا دروستبكرێت. ئێمە بە هەموو شێوەیەك ئامادەین بۆ ئەوەی لەمڕۆوە دەست پێبكەین، سەرۆكوەزیران عادل عەبدولمەهدی كەسێكی گونجاوە بۆ قۆناغێكی بەو شێوەیە و هەموو لایەنە سیاسییەكانیش دەبێ گەیشتبنە ئەو باوەڕەی كە پێكەوەكاركردنمان بۆ بەڕێوەبردنێكی باشتر و دروستكردنی سەقامگیری زۆر پێویستە."