گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆ زانینی مافە داراییەكانی وەزارەت لەبودجەی گشتی عێراق

وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوێك ئاراستەی بەغدا دەكات

2019.03.27 - 09:35
وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوێك ئاراستەی بەغدا دەكات

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشكی هێزەكانی پێشمەرگە لەبودجەی گشتی عێراقدا، نووسراوێك ئاراستەی بەغدا دەكات.

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكەنەوە هیچ لیژنەیەكی وەزارەت سەردانی بەغدای كردبێت و لەو بارەیەوە لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "هیچ لیژنەیەك سەردانی بەغدادی نەكردوە و وەزارەتی بەرگری عێراقیش داوای نەكردوە سەردانیان بكەین، بەڵكو ئەوەی هەیە تەنها نووسراوێكە وەزارەتی پێشمەرگە ئاراستەی بەغدادی كردووە بۆ زانینی مافە داراییەكانی وەزارەت لە بودجەی گشتی عێراق".

جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەكات كە بەڕێوبەرایەتی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕێكی تری كۆبوونەوەكانی لەگەڵ ڕاوێژكارانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و كەنەدا و ئەڵمانیا ئەنجامداوە بۆ بەدواچوونی ئەو پڕۆژانەی كە هاوبەشن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە.

"ئەو 35 خاڵەی لە بەرنامەی چاكسازی وەزارەتدایە، بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی بەهاوكاری هاوپەیمانان كاری لەسەر دەكەن و تا ئێستا 10 خاڵیان تاوتوێ كراوە و ئامادەكاری بۆ 5 خاڵی دیكە دەكەن تا بەرزی بكەنەوە بۆ لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هەڵسەنگاندن و پەسەندكردنی" لیوا قارەمان كەمال وای وت.