گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مامەڵەكان لەیەك شوێندا تەواو دەكرێت

سلێمانی: كاروباری دادورەی بۆ حاڵەتەكانی ونبوون و تێكچوونی پاسپۆرت دەكرێتەوە

2019.03.27 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی: كاروباری دادورەی بۆ حاڵەتەكانی ونبوون و تێكچوونی پاسپۆرت دەكرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ لەمەولا لەبری ئەوەی سەردانی شەش جێگای جیاواز بكەن دەتوانن لەناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیدا مامەڵەی ونبوون و تێكچوونی پاسپۆرتەكانیان بكەن.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە كە لەناو بەڕێوەبەرایەتییەكە كاروباری دادوەری بۆ حاڵەتەكانی ونبوون و تێكچوونی پاسپۆرت دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە " لەبەرئەوەی لە ئێستادا هاوڵاتییان شەش جێگای جیاواز دەكەن لە نێوان (بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت) و (پۆلیسی ونبووەكان) و (دادوەر)دا، دوای كۆبوونەوە و لێكتێگەیشتن گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كارەكان لە یەك شوێندا تەواو بكرێن".

راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا چارەسەری ئەو كێشەیە دەكرێت و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەكرێت.