گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چ جۆرە خۆشۆردنێک بۆ تۆ باشترە؟

2019.03.26 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
چ جۆرە خۆشۆردنێک بۆ تۆ باشترە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

خۆشۆردن یەکێکە لەو کردارانەی مرۆڤ بەردەوام ئەنجامی دەدات و پێویستێتی، لەو بارەشەوە پزیشکانی پسپۆڕ بەردەوام ڕێنمایی نوێ بڵاودەکەنەوە، دواین ئامۆژگاریش بۆ خۆشۆردن بریتییە لەم چەند خاڵەی خوارەوە:

- ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت حەزت بە خۆشۆردنە بە ئاوی گەرم ئەوا سود لەمە وەربگرە و لەکاتی شەودا خۆت بشۆ، چونکە ئاوی گەرم پشووبە ماسولکەکان دەدات و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، بەهۆی فراوانبوونی دەمارەکانی خوێنەوە، بەهۆی ئەمەشەوە هەست بە ماندوێتییەک دەکەیت کە وادەکات بەشێوەیەکی باشتر بنویت، ئەم جۆرە خۆشۆردنە بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە ڕۆژێکی هیلاک و پڕکاریان تێپەڕاندووە.

- خۆشۆردن لەشەودا بۆ ئەوکەسانە بەسودە کە حەز بەمانەوەی زیاتر ئەکەن لەناو جێگەدا لە کاتی بەیانیان، لەوکاتەدا دەتوانن شەو خۆیان بشۆن و بەیانیان کاتێکی زۆرتر لەناو جێگە بمێننەوە.

- ئەو کەسانەی کە پێستیان وشەکە سود دەبینن لە خۆشۆردن لە کاتی شەودا، چونکە پێست لەکاتی شەودا زیاتر خۆی نوێدەکاتەوە.

- ئەوکەسانای کە لەکاتی خەوی شەودا ئارەق دەکەنەوە واباشترە کە لەکاتی بەیانیدا خۆیان بشۆن.

- بەهەمان شێوەش بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان چەورە خۆشۆردنی بەیانی بۆ ئەوان بەسودە.

لەو بارەیەوە د.ئيرنست تابوری بەڕێوبەری ناوەندی ڕاپرسی ئەڵمانی بۆ پاکوخاوێنی بە ماڵپەڕی (تی ئۆنلاین)ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە: "ئەگەر هەستت کرد جەستەت پاکە بەڵام تەنها ئارەقت کردۆتەوە، ئەوا دەتوانی تەنها بەئاو خۆت بشۆیت، ئەگەر بە شامپۆ و پاکەرەوە خۆت نەشۆیت نابێتە هۆکار بۆ نەخۆشکەوتن".

ئەو کەسانەی کە حەز بەوە دەکەن ڕۆژەکەیان بە چالاكی دەستپێبکەن واباشترە کە بەیانی بە ئاوێکی سارد خۆیان بشۆن، کە ئەمە وادەکات ڕۆژێکی ئاسانترو پڕ چاکلاکیترینیان هەبێت.

بەگشتی خۆشۆردن ئەگەر بەڕۆژبێت یان بەشەو ئەوا چەنین سودی گرنگی هەیە بۆ ژیانی مرۆڤ، بەڵام هەندێک مرۆڤ زیاد لە پێویست کرداری خۆشۆردن ئەنجام دەدەن کە ئەمش لە هەندێک کاتدا باش نیە، چەند پزیشکێکی پێست ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە خۆشۆردن دوو یان سێ ڕۆژ جارێک بێت بۆ ئەوەی پێست پارێزراوبێت، چونکە خۆشۆردنی زۆر وادەکات کە پێست بەرەو وشک بوونەوە بچێت.