گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومەتی عێراق دان بە بڕوانامەی زانكۆ تایبەتەكانی هەرێم نانێت

2019.03.26 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی عێراق دان بە بڕوانامەی زانكۆ تایبەتەكانی هەرێم نانێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دان بە بڕوانامەی زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستاندا نانێت‌و هاوتاكەی لەهەرێمی كوردستان داوا دەكات "بەغداش بەهەمانشێوەی هەرێم پابەندی رێككەوتنەكەی نێوانیان بێت".

لەراگەیەندراوێكی عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە "لێدوانەكەی بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕەتدەكەینەوەو ئەم وتانەی هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدا نییە".

ئاماژە بەوەش دەكات لەماوەی رابردوو وەزارەتیان لەگەڵ وەزارەتەكەی‌ عێراق یاداشتنامەیەكی هاوبەشیان ئیمزاكردوەو پابەندبوونی خۆیان بەبڕگەو مادەكانی رێككەوتنەكە دەربڕیوە و چاوەڕوانی ئەوە بوون وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقیش بڕگەو مادەكانی یاداشتەكە جێبەجێبكات.

ئەمڕۆ (سێشەممە) سه‌لام خۆشناو بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق ڕایگه‌یاند "حكومه‌تی عیراق دان به‌بڕوانامه‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نانێت".

لە راگەیاندراوەكەدا عەباس ئەكرەم روونیدەكاتەوە "بڕیار و راسپاردەی وەزارەتەكەمان سەبارەت بەم پرسانە لەچوارچێوەی ئەو یاداشتنامە هاوبەشەیە كە لەنێوان هەردولامان ئیمزامان كردوەو دژی هیچ لایەك نییە، بۆیە بەپێویستی دەزانین بەهەمووان ڕابگەیەنین كە لێدوانەكەی بریكاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق هیچ بنەمای نییەو كاری لیژنە هاوبەشەكانیشمان بۆ بابەتە هاوبەشەكان بەردەوامن".