گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەكدارەكانی داعش و خانەوادەكانیان بوونەتە بارگرانی بەسەر كوردانی سوریاوە

2019.03.26 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
چەكدارەكانی داعش و خانەوادەكانیان بوونەتە بارگرانی بەسەر كوردانی سوریاوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

بەرپرسێكی خۆسەری كوردی لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا داوا دەكات دادگایەكی نێودەوڵەتی پێكبهێنرێت بۆ دادگایكردنی چەكدارانی داعش ئەوانەی خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە.

عەبدولكەریم عومەر لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری كوردی لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژە بەوە دەكات دووچاری ئاستەنگ بوونەتەوە لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش كە لە كۆتا ڕوبەڕوبونەوەی شەڕڤانانی هەسەدە و چەكدارانی داعش لەباغوز، خۆیان بەدەستەوەدا.

داواش دەكات دادگایەكی نێودەوڵەتی پێكبهێنرێت بۆ دادگایكردنی چەكدارە دیلكراوەكانی داعش.

ئەمە لەكاتێكدا كە زۆرینەی وڵاتانی ڕۆژئاوا رەتیان كردۆتەوە ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان وەربگرنەوە كە پەیوەندییان بە داعشەوە كردوە.

بەوتەی عەبدولكەریم عومەر لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری كوردی لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوبەرایەتیەكەیان روبەڕووی كێشەیەكی گەورە بۆتەوە لە زۆری بەدیلگیراوەكانی داعش و خانەوادە و ژن و منداڵەكانیان كە لەئێستادا لەلای هێزەكانی هەسەدە دەستبەسەرن.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) نزیكەی پێنج هەزار سەربازیان بەدیل گرتوە كە لەنێوانیاندا هەزارەها چەكداری بیانی مەترسیداریان تێدایە لەگەڵ نۆ هەزار ژن و منداڵ.