گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

2019.03.26 - 12:31
نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 250 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 170 دینارە.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئاداری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 250 دیناری عێراقییە.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 158 ھەزار دینارە.

100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 750 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 170 دیناره.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 131.5 دۆلارە.