گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

22 كورتە فیلم و فیلمی ئەنیمەیشنی تێدا نیشان دەدرێت

سلێمانی: دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان ئەنجام دەدرێت

2019.03.26 - 11:47
سلێمانی: دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان ئەنجام دەدرێت

ناس كورد- شۆڕش محەمەد


بەدروشمی (بەرەو گەشەی سینەمای منداڵ) لەشاری سلێمانی دووەمین فێسیڤاڵی فیلمی منداڵان ئەنجام دەدرێت و 22 كورتە فیلم و فیلمی ئەنیمەیشنی تێدا نیشان دەدرێت.

دلڤین جەعفەر وتەبێژی فێستیڤاڵ تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "ماڵی سینەما بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و رێكخراوی ئێچ ئاڕ دی، بەچاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەدروشمی (بەرەو گەشەی سینەمای منداڵ) دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان، ئەنجام دەدات".

لەجیهاندا ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بە فیلمی منداڵان ئەنجام دەدرێت و لە زۆربەی وڵاتان گرنگی تەواو بە بواری فیلمی منداڵان دەدرێت و لەكوردستانیش ئەمە دووەمین ساڵە ماڵی سینەما فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان لەشاری سلێمانی ئەنجام دەدات.

وتەبێژی فێستیڤاڵەكە روونیدەكاتەوە لە فێستیڤاڵەكە 22 كورتە فیلم و فیلمی ئەنیمەیشن نمایش دەكرێت كەفیلمەكان فیلمی پەروەردەیی و ژینگەیی و مرۆین‌و بەشێكی زۆریان لەلایەن دەرهێنەرانی كوردەوە بەرهەمهاتوون و بەشێكیشیان لەلایەن دەرهێنەرانی بیانیەوە.

 

ناس كورد، پڕۆگرامی رۆژانەی چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكەی دەستكەوتووە كە بەمجۆرە دەبێت:


رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ
1.رۆژی پێنجشەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 كاتژمێر 10ی بەیانی بەهاوكاری كتێبخانەی گشتی سلێمانی نمایشی 3 كورتە فیلم لە هۆڵی سینەمای منداڵان لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی، پانێڵێك بۆ منداڵانی بەشدار لە فێستیڤاڵەكە كەوەك دەرهێنەر یان ئەكتەر لە فیلمەكان بەشداربوون.
2.رۆژی پێنجشەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 كاتژمێر 9ی بەیانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن، ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ، نمایشی 5 كورتە فیلم لە هۆڵی ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ.
3.ئێوارەی رۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 كاتژمێر 4ی ئێوارە، دەسپێكی كردنەوەی فێستیڤاڵ و نمایشی فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵ.

رۆژی دووەمی فێستیڤاڵ:
1. بەرواری 29 / 3 / 2018 بڵاوكردنەوەی كتێبی (سینەما و منداڵ)
2. نمایشی فیلمەكانی رۆژی دووەمی فێستیڤاڵ 8 كورتە فیلم.
3. پانێڵی چی بكرێت بۆ ئایندەی سینەمای منداڵ.


رۆژی سێیەمی فێستیڤاڵ.
1. بەرواری 29 / 3 / 2018 نمایشی كورتە فیلم و نامیلكەیەك لەبارەی ژیان و كارو بەرهەمەكانی ئەكتەری بچكۆلە (شیرلی تمپل).
2.مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ، نمایشی فیلمی كۆتایی فێستیڤاڵ، دابەشكردنی خەڵاتەكان.