گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێگای كەلار - سلێمانی بە ڕووی هاتووچۆی شوفێراندا دەكرێتەوە

2019.03.26 - 09:08
رێگای كەلار - سلێمانی بە ڕووی هاتووچۆی شوفێراندا دەكرێتەوە

ناس كورد-

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەدرەنگانێكی شەوی رابردوەوە دەستیان كرد بە چاككردنەوەی پردی دەرەدۆین و لەئەمڕۆوە رێگای كەلار-سلێمانی بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا دەكرێتەوە.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیاندا ئاماژە بەوە كراوە "لەدرەنگانێكی شەوی رابردوەوە سەرقاڵی چارەسەركردنی پردی دەرەدۆین-ین و بڕیارە ئەمڕۆ رێگای كەلار – سلێمانی بە ڕووی شوفێراندا بكرێتەوە".

هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەندراوەكەدا گرتنەبەری سەرجەم ئامادەكارییەك بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، دەخاتە ڕوو.

روونیشیدەكاتەوە كە سەرجەم ئامادەكارییەكان لە ڕێڕەوە ئاوییەكانی سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران گیراونەتەبەر بۆ هەموو ئەگەرێكی زۆر بوون و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەم و ڕووبارەكان.

هاوكات لەكاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەگەڵ دەزگا خزمەتگوزارییەكانی ناحیەی مەیدان، سەرقاڵی كاركردنن لە پردی هەواسان.

دوێنێ‌ (دووشەممە) باران بارین و لافاو زیانی بە هەردوو پردی هەواسان و دەرەدۆین لەسەر رێگەی كەلار-سلێمانی گەیاند و بەربەست و كێشەی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست كرد.