گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوانەی لە نزیک ئاوی زێی بچوکن خۆیان بپارێزن

پشدەر؛ بەهۆی بەردانەوەی ئاوەوە لە لایەن ئێرانەوە هۆشداری دەدرێت

2019.03.25 - 23:09
پشدەر؛ بەهۆی بەردانەوەی ئاوەوە لە لایەن ئێرانەوە هۆشداری دەدرێت

ناس کورد-

قائیمقامییەتی پشدەر سەبارەت بەردانەوەی ئاو لە لایەن ئێرانەوە هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو ماڵانەی دەکەونە سنوری ئاوی زێی بچوکەوە ئاگاداری خۆیان بن.

لە ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی پشدەر کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، هاتووە، "هاوڵاتیانی سنوری پشدەر ئاگاداردەکەینەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ناچارە بە هۆی باران بارینی زۆر و پربوونی بەنداوەکانی بەشێکی زیاتری ئاو بەردەداتەوە".

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاولاتیان دەکەن کە "کاریان لە دەوری ئاوی زێی بچوکە و نزیکن لە ئاوەکە ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئەوەی لەکاتی زیادبوون و هەڵکشانی ئاستی ئاوەکە توشی هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبنەوە".

پاش ئەو بارانە زۆرەی کە دوو ڕۆژە بەردەوامە مەترسی لافاو و هەڵکشانی ئاوی ڕوبار و بەنداوەکان هەیە، بۆیە بۆ خۆپاراستنی هاوڵاتیان لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری دەدەن.