گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەفین دزەیی: خوازیاری ئەوەین بە دیالۆگ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەربکەین

2019.03.01 - 09:45
سەفین دزەیی: خوازیاری ئەوەین بە دیالۆگ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەربکەین

ناس کورد-

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و غاز بڕیار لەبارەی ڕادەستنەکردنی نەوتی هەرێم بەبەغدا درابێت.

سەفین دزەیی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 27/2/2019ى ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، هه‌ندێ له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن چه‌ند هه‌واڵ و راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى راستییان نییه‌!"

دەشڵێت: "كۆبوونه‌وه‌کەی ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بووه‌ و هه‌رچى له‌باره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هیچ راستییه‌كى تێدا نییه‌ و به‌ته‌واوى هه‌ڵبه‌ستراوه‌!"

وتەبێژەکە حکومەتی هەرێم جەخت دەکاتەوە کە حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ و خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌ و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

دوێنێ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە کە ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، بڕیاری داوە نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا نەکات.