گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شەقامەکانی دهۆک زیانیان پێگەیشتووە

 هاتوچۆی دهۆك: بە هۆی بارانەوە چه‌ند شه‌قامێكی سەرەکی سنوری پارێزگاکە داخران

2019.03.25 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
 هاتوچۆی دهۆك: بە هۆی بارانەوە چه‌ند شه‌قامێكی سەرەکی سنوری پارێزگاکە داخران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- عه‌مار میرداڤی

به‌هۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە، پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک چەند شەقامێکی سەرەکی داخست و یەکێك لە ئاڕاستەکان ڕێگای نێوان هەولێر دهۆکیش داخرا، چەند شەقامێکی پارێزگاکەش زیانی گەورەیان پێگەیشتووە.

ئازاد تەها به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "به‌هۆی باران بارینی زۆرەوە له‌ سنوری پارێزگای دهۆك چه‌ند شه‌قامێكی سنوری پارێزگاکەمان به ‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخستووە، لەوانە ڕێگای قه‌زای به‌ردەڕه‌ش بۆ ناحیه‌ی ڕۆڤیا، ڕێگای سه‌یرانگای سۆلاڤ بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدی، ڕێگای گۆندی گه‌لی دێرك، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ردێك كه‌وتوونه‌ته‌ سەر هه‌ندێك له‌ شه‌قامه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك و گرفتی هاتوچۆیان دروستکردووە".

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك ئاماژەی بەوەکرد، مه‌ترسی ڕوخان و له‌ناچوونی هه‌ندێك بەشی شەقامی سەرەکی ناحیه‌ی باتیفا بۆ كۆمه‌ڵگای بێگۆڤا له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ هه‌یه‌، ئاشکراشی کرد :"ڕێگای سه‌ره‌كی دهۆك بۆ هه‌ولێر كه‌ دوو سایده‌ ئێستا ته‌نیا كردوومانه‌ بە یه‌ك ساید، چونكه ‌ئه‌و جاده‌یه‌ پربووه‌ له ‌ئاو، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتییه‌ هه‌ر كارتێك مه‌ترسی نه‌ما جارێكی دیکە ده‌یكه‌ینه‌وه‌ بە دوو ساید".

هاتوچۆی دهۆک داوا لە شۆفێران دەکات لە کاتی بارینی باران و تێکچونی کەشوهەوا، زیاتر لە پێشوو پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ ببن.