گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

عەلى حەمە ساڵح بۆ ناس: بۆ دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم پابەندی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان دەبین

2019.02.28 - 17:34
عەلى حەمە ساڵح بۆ ناس: بۆ دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم پابەندی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان دەبین

ناس کورد-

 

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بەوەدەکات پابەندى بڕیارى حزبەکەیان دەبن لە پرسى دەنگدان بە سەرۆکى هەرێم لە پەرلەمانى کوردستان.

 

لە بارەى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ هەرێمى کوردستان لە نێو پەرلەمانى کوردستانەوە، بە بێ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەنگى بۆ بدرێت، عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: " ئەم قۆناغە دەبێت گفتوگۆ لە گەڵ یەکێتى بکرێت، پێکەوە بتوانین بەرنامەى حکومەت بنوسینەوە و دەورمان هەبێت، کە ئەمە گرنگترین هەنگاوە".

 

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان وتیشی: "پرسی هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم، بڕیارێکى سیاسییە، بزوتنەوەى گۆڕان هەر بڕیارێک بدات ئێمە وەک فراکسیۆن پابەند دەبین پێوەی، خاڵێک کە مەبادیئى گۆڕانە و سوورین لەسەرى، ئەوەیە ئێمە لەگەڵ سیستەمى پەرلەمانین و دەمانەوێت سەرۆکى هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت".

 

پیشتریش فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کورد-ى ڕاگەیاندبوو ئەگەرى هەیە لە هەفتەی داهاتوودا هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، ئەگەر بەبێ ئەوان سەرۆکی هەرێم هەڵببژێردرێت ئەوا هەڵوێستیان دەبێت.