گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەگەڵ نووسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لەپەیوەندیداین

كۆچ و كۆچبەران بۆ ناس كورد: باران بارینی ئەمڕۆ هیچ زیانێكی بۆ ئاوارەكان نەبوو

2019.03.25 - 15:27
كۆچ و كۆچبەران بۆ ناس كورد: باران بارینی ئەمڕۆ هیچ زیانێكی بۆ ئاوارەكان نەبوو

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح

بەوتەی بەرپرسانی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای سلێمانی بارودۆخی ئاوارەكانی نێو كەمپەكانی پارێزگاكە لەم باران بارینەی ئەمڕۆدا باش بووە و زیانیان پێ‌ نەگەیشتووە.

چیا حسێن بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "بارودۆخی ئەو كەمپانەی كە دەكەونە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە 5 كەمپن زۆر باشە و شەپۆلی ئەو باران بارینە هیچ زیانێكی نەبووە بۆ خێزانە ئاوارانە".

بەوتەی بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی پێشوەخت لەگەڵ نووسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە دوا پلەی ئامادەكاریدا بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ڕووداوێكی نەخوازراوو.


لەناوەڕاستی ساڵی 2014دا بەهۆی شەڕی داعشەوە هەزاران هاوڵاتی عێراقی لەپارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین ڕوویان كردە شارەكانی هەرێمی كوردستان و رێژەیەكی زۆریان لەو كەمپانە نیشتەجێبوون كە دەكەوونە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ژمارەی كەمپەكان پێنج كەمپە و بەپێی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ كۆچبەرانی سلێمانی لەئێستادا زیاترلە 4000 هەزار كەس نیشتەجێی ئەو كەمپانەن.