گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوێك بۆ ماوەی21 خولەك گیانی لەدەستدا و دواتر زیندوو بوویەوە

2019.03.25 - 15:04
پیاوێك بۆ ماوەی21 خولەك گیانی لەدەستدا و دواتر زیندوو بوویەوە

ناس كورد-

ئەگەر مرۆڤێك دوای مردن هەلی ئەوەی هەبێت بێتەوە ژیان بەدڵنیاییەوە وەك ئەوە وایە كە تازە لەدایك بووبێتەوە، بیرو بۆچونی دەگۆڕێت و كاروبارەكانی باشتر هەڵدەسەنگێنێت و بەشێوازێكی نوێ دەست بەژیان دەكاتەوە.
رۆژنامەی میل ئۆنلاینی بەریتانی بڵاوی كردەوە "پۆستەچییەكی بەریتانی بەناوی خواو ئروخو بۆ ماوەی 21 خولەك گیانی لەدەستدا و پاشان لەڕێگای بردنی بۆ توێكاری گەڕایەوە بۆ ژیان".

بەپێی رۆژنامەكە "ئەو پیاوە لەتەمەنی 38 ساڵیدا لەو كاتەی هاوسەرەكەی دەگەیاند بۆ سەر كار لەناكاو چاوەكانی سپی بوون و دەستەكانی بە سوكانی ئۆتۆمبێلەكەوە ڕەقبوون، خێرا هاوسەرەكەی پەیوەندی بە ئەمبوڵانسەوە دەكات و بەپەلە دەیگەیەننە نەخۆشخانە".

میل ئاماژە بەوە دەكات ئەوكاتەی دەگەنە نەخۆشخانە پزیشكەكان جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە ئروخو دڵی وەستاوە، دوای هەوڵێكی زۆر بۆ ڕزگاركردنی ژیانی بەڵام لەكاتژمێر 4ی ئێوارەدا پزیشكەكان بە هاوسەرەكەی وكچەكەیان ڕاگەیاند كە گیانی لەدەستداوە.
بەڵام لەو كاتەی كە پەرستارەكان تەرمەكەی ئروخیان دەگواستەوە بۆ توێكاری بینییان كە دەستەكانی دەجوڵێنێت، پزیشكەكان ڕایانگەیاند "سوڕی خوێنی دەستی كردۆتەوە بەجوڵە و دڵی دووبارە لێدەداتەوە".


بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ماوەی 21 خولەكە ئۆكسجین بۆ مێشكی نەچووە ئەوا كاری لێكردوە و ماوەی 3 ڕۆژ بەبێهۆشیی مایەوە، پاشان هۆشی هاتەوە لەدوای ئەم ڕوداوە هەموو كارمەندانی ناو نەخۆشخانەكە ناویان لێنا (پیاوی موعجیزە).


دوای 3 هەفتەش لەڕووداوی مردنەكەی، ئروخو گەڕایەوە سەر كارەكەی خۆیی و باری تەندروستی بەتەواوی جێگیر بوو، ئێستا ئوروخو هەموو شەش مانگ جارێك دەچێت بۆ تاقیگە و پشكنینی تەواو دەكات.
ئروخو دەڵێت"ئەم ڕوداوە بەتەواوەتی هەموو ژیانی گۆڕیم، تێڕوانیم بۆ ژیان باشتر بوو".