گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تۆماری دەنگدەران پاك دەكرێتەوە

كۆمسیۆنی هەرێم بۆ ناس كورد: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەین

2019.03.25 - 13:01
كۆمسیۆنی هەرێم بۆ ناس كورد: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەین

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم و لەو بارەیەوە چاوەڕوانی بڕیاری حكومەت دەكات .
شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیونی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"ڕۆژانە كۆمسیون كاردەكات لەرێگەی فەرمانگەیەكی تایبەتەوە لە سەر نوێكردنەوەی زانیارییەكانی هاووڵاتیان و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران ".

ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار بدات ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

بەوتەی شیروان زرار بۆ ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێك كۆمسیۆنەكەیان پێویستی بە شەش مانگ هەیە.

نزیكەی 176 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت و هێشتا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جارێ‌ پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەئەجندای كاری حكومەتدا نییە.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان هەمواركردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەپێویست دەزانێت و جەخت دەكاتەوە "هەر كات ئەوە كرا كۆمسیۆن دەتوانێت هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجام بدات".