گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

2019.03.25 - 11:02
نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 250 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 200دینارە.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئاداری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 250 دیناری عێراقییە.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 600 دینارە، 100 پاوەنیش بە 158 ھەزار دینارە.

100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 200 دیناره.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 131 دۆلارە.