گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین رێژەی باران لە چ ناوچەیەكی كوردستان باریوە؟

رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

2019.03.25 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە و زۆرترین رێژەی باران لە ناحیەی شەمامك بووە.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە ناحیەی شمامك لەپارێزگای هەولێر بووە بە بڕی 65,8 ملیمەتر".

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە لە 24 كاتژمێری رابردوو لەپارێزگای هەولێر 59,5 ملیمەتر و لەپارێزگای سلێمانی 22,1 ملیمەتر و لەپارێزگای دهۆك 31,1 ملیمەتر و لەپارێزگای كەركوك 19,8 ملیمەتر، باران باریوە.