گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بە دابەزینەوە مانگى شوبات جێدەهێڵیت

2019.02.28 - 17:19
نرخى نەوت بە دابەزینەوە مانگى شوبات جێدەهێڵیت

 

ناس کورد-

 

لە کۆتایی مانگى شوباتدا نەوتى خاوى برێنت دابەزینى بەخۆیەوە بینى و دواین نرخى (کاتژمێر5ى سەرلەئێوارە)65.97 دۆلارە بۆ یەک بەرمیل نەوت، کە بەڕێژەى 0.54% دابەزیووە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە بە هەمان شێوەى خاوى برێنت، نرخى نەوتى خاوى ئەمریکیش بە ڕێژەى 0.25% دابەزی و دوایین نرخ کە تۆمارى کرد 56.80 دۆلار بووە.

 

لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لەسەدا بیست بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لەگەڵ وڵاتە بەرهەمهێنەکانی دیکەدا ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ کەمکردنەوەی زیادەی بەرهەمی نەوت لە جیهاندا.