گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوامی خوێندنگەكان كرایە پشوو

هاتووچۆی دەربەندیخان داوایەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات

2019.03.25 - 10:24
هاتووچۆی دەربەندیخان داوایەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات

ناس کورد-

سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان ھۆشداریی دەداتە شۆفێرانی سنوورەکە و داوایان لێدەكات ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن و بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە بەبڕیاری قایمقامیەتی قەزاكە دەوامی خوێندن راگیرا.

ئەمڕۆ (دووشەممە)، سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان راگەیەندراوێكی لەبارەی باران بارین و مەترسییەكانی دروستبوونی لافاو لەقەزاكە، بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لەشۆفێران دەكات بەھیچ شێوەیەک ڕێگاکانی دەرەوەی شار و ڕێگای سەر شاخی بەرانان بەکار نەھێنن و هۆشداری دەدات "بارودۆخی کەشوھەوا ئێجگار ئاڵۆزە".
هاوكات بەهۆی بارانی زۆر و دروستبونی لافاو، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و پەروەردەی قەزاكە، بریاریاندا "دەوامی دوای نیوەڕوانی سەرجەم خوێندنگەكانی سنورەكە بكەن بە پشوو".