گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كاروانێكی دیكەی سەربازی گەیەنرایە هەسەدە

2019.03.25 - 09:56
كاروانێكی دیكەی سەربازی گەیەنرایە هەسەدە

ناس كورد-

ناردنی كاروانی سەربازی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا كاروانێكی سەربازی دیكە گەیەنرایە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

میدیاكانی نزیك لەهێزەكانی سوریای دیموكرات گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە كە وێنەی كاروانێكی سەربازییە و لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریاوە گەیەنراوەتە دەست هێزەكانی سوریای دیمورات (هەسەدە).

بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە لەكاتێكدایە كە فەرماندەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند "هێزەكانی سوریای دیموكرات لەكاتی ئازادكردنی شاری باغوز (دواهەمین مۆڵگەی داعش لەسوریا) نەیانتوانیوە ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش و سەركردەكانی تری ئەو رێكخراوە بدۆزنەوە".

نوری مەحمود فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژەی بەوە كردووە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستی ئێمە كەوتووە، ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی داعش بۆ پارێزگای ئەدلب لەباكوری سوریا هەڵهاتووە و ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی ئەو گروپانەدایە كە سەر بەتوركیان.

بەوتەی نوری مەحمود "توركیا لەو ساڵانەی كە رێكخراوی داعش لەوپەڕی دەسەڵاتی خۆیدا بوو پاڵپشتی و هاوكاری داعشی دەكرد".

رۆژی (شەممە) لەمیانەی بڵاوكردنەوەی تویتێك لەهەژماری خۆی لەتویتەر، مستەفا بالی لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژەی بەوە كرد "چەكدارانی داعش لە باغوز تێكشكێندران و كۆتاییان پێهێنرا".

وتیشی "باغوز بەتەواوەتی ئازادكراوە و كۆتایی بە دەسەڵاتی چەكدارانی داعش لە سوریا هێنراوە".