گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای چۆڵکردنی چەند گەڕەکێکی ناحیەی ئاشتی و تەق تەق دەکرێت

لە چەمچەماڵ حاڵەتی ئامادەباشیی بۆ ئەگەری لافاو ڕاگەیەندرا

2019.03.24 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
لە چەمچەماڵ حاڵەتی ئامادەباشیی بۆ ئەگەری لافاو ڕاگەیەندرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

 

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنیت لە ئەم شەوەوە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ لە ناوچەکەدا دەکرێت، بۆیە تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە ئەم شەوەوە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ دەکرێت، "بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری چەمچەماڵ دەکەینەوە، لەکاتی بوونی لافاو یان گیرانی باراناوەکانیان، پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنیان. 07725274303  شوان نەسرەدین، 07501183905 سیروان حەمە، 07718343040  ڕێبوار جەبار."

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرجەم فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و داوا لەهاوڵاتیانیش دەکەن کە سەری مەنهۆڵەکانیان هەڵدەنەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی  ئەگەری لافاو.

 

هاوکات عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی و تەق تەق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی ئەو دوو ناوچەیە دەکات، بە تایبەت ماڵەکانی هەردوو گەڕەکی ڕزگاری و ئاشتی لە تەق تەق و ئەو ماڵ و خێزانانەی ماڵە کانیان یان پڕۆژە و کەلوپەلیان دەکەوێتە حەرەمی زێی بچوک ( زێی دوکان)ەوە، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی  بەلێزمە بێت و روونەدانی کارەساتی نەخوازراو، داواتان لێدەکەین کە شوێنە مەترسیدارەکانتان بەجێبهێڵن بچن بۆ شوێنێکی تری بەرزتر یان دڵنیاتر تاوەکو کاتی نەمانی مەترسییەکانی لافاو و ئاوی زێی بچوک."

 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەنداوی دوکان "هێشتا زیاتر لە مەتر و نیوێکی ماوە بۆ پڕبوون."