گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداریی لە ڕوودانی لافاوی گەورە لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق دەدرێت

2019.03.24 - 22:03
هۆشداریی لە ڕوودانی لافاوی گەورە لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق دەدرێت

 

ناس کورد-

 

بەشی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە دیوانی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هۆشداری دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕوودانی لافاو لە ڕۆژانی داهاتوودا.

 

بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی دیوانی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە و ئەمڕۆ ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، هۆشداریی دەدرێت لە ڕوودانی لافاو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، "بەپشتبەستن بەو ئاماژانەی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەنداوەكان لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، ئاگاداركراینەوە كە شەپۆلێكی بەهێزی باران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت و لە کاریگەریی دەبێت لەسەر پارێزگاكانی  كەركوك، سلێمانی، هەولێر، دهۆك، بەغداد، واست و میسان" .

 

بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەنداوەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات بەهۆی بەهێزیی شەپۆلی بارانبارینەکەوە "ئەگەری لافاو زۆر بەهێزە و دەبێت ئاگاداریی لە جۆری (ج) ڕابگەیەنرێت".

 

پێشتر دەستەی گشتی كەشناسی عێراق ڕایگەیاندبوو كە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە تا كۆتایی هەفتە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بەردەوام دەبێت.

 

 

wwwwwwwwwwwwww.PNG