گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەوانی: لە یەکی نیسانەوە دەست بە چاککردنەوەیان دەکەین

شاسوار عەبدولواحید دەڵێت لەسەر ئەرکی خۆی شەقامەکانی سلێمانی چاکدەکاتەوە

2019.03.24 - 20:44
شاسوار عەبدولواحید دەڵێت لەسەر ئەرکی خۆی شەقامەکانی سلێمانی چاکدەکاتەوە


ناس کورد-

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنیت، دوای تەواوبوونی ئەم شەپۆلی بارانبارینە، لەسەر ئەرکی خۆی قۆناغی چاککردنی بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی دەست پێدەکات.

 

پێشتر شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاندبوو کە لەسەر ئەرکی خۆی ڕێگای سماقووڵی چاک دەکاتەوە و ڕۆژێکی بۆ ئەو کارە دیارییکرد، بەڵام بەر لەوەی ئەو دەستپێبکات، تیمەکانی شارەوانی کۆیە هەڵسان بە چاککردنی ڕێگاکە، بەوتەی بەرپرسانی نەوەی نوێش، ئەوان "رێگرییان لێکراوە لەوەی ڕێگاکە چاکبکەنەوە."

 

لەو نووسینەیدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، سەرۆکی نەوەی نوێ باسی لەوەش کردووە کە سەردانی چەند ناوچەیەکی تری شارەکانی کردوە لە دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە و قەزاکان، دەشڵێت: "پشت بە خودای گە‌ورە‌ دوای 12ی شەو تەقە لە هەندێک پرۆژە هەڵدەستێنین."

 

ماوەیەکی زۆرە هاوڵاتیان و شۆفێران ناڕەزایی دەردەبڕن لەبارەی دۆخی شەقامەکانی سلێمانیەوە بەهۆی بوونی چاڵی گەورە و تێکچوونی قیرەکەیەوە. پێشتریش ناس کورد لە بەدواداچوونێکی ڤیدیۆییدا باسی لەو کێشەیە کرد کە تیایدا شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستدەکەن بە هەڵمەتی چاککردنەوەی شەقامەکان.

 

[youtube_video id="ok5dA5KqXLA"]