گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی چاودێریی حەشدی شەعبی

شەش چەکداری داعش لە سنووری شەنگال کوژران

2019.03.24 - 17:03
شەش چەکداری داعش لە سنووری شەنگال کوژران

 

 

ناس کورد- عەمار عەزیز

 

چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی چاودێریی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شەنگال و جگە لەوەی سیانیان خۆیان تەقاندووەتەوە، سێ چەکداری دیکەشیان کوژران.

فه‌هد حامد قایمقامی قه‌زای شنگال بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەش چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی چاودێریی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گوندی "عەماش" سەر بە ناحیەی قەیرەوان.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە شەڕەکە تەنها چەند ماوەیەکی کەمی خایاندووە و سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندووەتەوە، "بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانی حەشدی شەعبی نەکەوتووە."

فەهد حامد باسی لەوەش کرد کە سێ چەکدارەکەی دیکەی داعش بە دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژراون و لە ئێستاشدا ناوچەکە ئارامە.