گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داوا له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ گه‌شتن به‌ ڕێككه‌وتن

پارتى و یه‌كێتى راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

2019.03.24 - 15:03
پارتى و یه‌كێتى راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

 

ناس كورد-

كۆبوونه‌وه‌ى شاندى دانوستانكارى پارتى و یه‌كێتى له‌ پیرمام كۆتاییهات و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبەشدا ڕایانگه‌یاند، "ده‌ستیان به‌ گفتوگۆى جدى و به‌رهه‌مدار كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنى سیاسى نێوانیان".

 

له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا كه‌ له‌پاش كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاویانكرده‌وه‌، ئاماژەیان بەوەکردووە: "ئه‌مڕۆش له‌ورده‌كارى كاركردنى هاوبه‌ش هه‌نگاوى باش نراون و بڕیاردرا لەم هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ى دیکە ئه‌نجامبدرێت، هه‌ردوولا ئامادەكارى بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى دانوستان و گه‌شتن به‌ ڕێككه‌وتن".

 

ئه‌مڕۆ سێهەمین كۆبوونه‌وه‌ى شاندى دانوستانكارى پارتى و یه‌كێتى له‌پاش ئه‌وه‌ى هه‌ردوولایه‌ن ئه‌ندامانى شاندنى دانوستانكاریان گۆڕى، که‌ شاندی یەکێتی پێکهاتوون لە هەر یەک لە عیماد ئەحمەد، عەدنان حەمەی مینا، لاهور شێخ جەنگی، لەتیف شێخ عومەر و شاڵاو کۆسرەت ڕەسول.

 

هه‌روه‌ها شاندنى پارتى پێكهاتبوون له‌، كه‌مال كه‌ركوكى، هێمن هه‌ورامى، كاكه‌مین نه‌جار ،عه‌لى عه‌ونى ، دڵشاد شه‌هاب ، عه‌لى حوسێن و فرسه‌ت سۆفى.

 

دوایین کۆبوونەوەى نێوان هەردوولا لە 19ی ئەم مانگە بوو، ئەمەش سێیەمین کۆبوونەوەیانە کە تایبەتە بە پرسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی نوێ، لەم کۆبوونەوەشدا نەگەیشتن بە بڕیاری کۆتایی.