گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوەکەی تەنها سێ کەسی بە دەستەوە ماوە

پاش شکستهێنانی خەلافەتەکەی بەغدادی لە بیابان و ئەشکەوتەکانی سوریا دەمێنێتەوە

2019.03.24 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
پاش شکستهێنانی خەلافەتەکەی بەغدادی لە بیابان و ئەشکەوتەکانی سوریا دەمێنێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە، ئەبوبەکر بەغدادی لە بیابان وئەشکەوتەکانی سوریادا خۆی حەشارداوە، دوای ئەوەی ڕێکخراوەکەی ڕووخا تەنها چەند تاکێکی کەمییان لێ ماوەتەوە.

لە ڕاپۆرتێکی فرانس پرێسدا هاتووە: "لەدوای ئەوەی دەسەڵاتی هەبوو دەستی گرتبوو بەسەر چارەنووسی ٧ ملیۆن کەسدا، لەسەر چەندین زەوی فراوان لە سوریا کە نزیکەی ٣ بەشی ڕووبەری عێراق بوو، ئێستا تەنها دوو چەکداری لەگەڵ ماوە کە ئەوانیش شوێنی مانەوەی نازانن".

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا پاداشتێکی بە بڕی 25ملیۆن دۆلار داناوە، بۆ ئەو کەسەی کە شوێنی بەغدادی تەمەن 47 ساڵ بزانێت و یارمەتی سوپای ئەمریکا بدات لە دۆزینەوەی.

هاشم هاشمی شارەزا لە بزوتنەوە جیهادییەکان ڕایگەیاندووە: "بەغدادی تەنها سێ کەسی لە چواردەوردا ماوە ئەوانیش، برا گەورەکەی کە ناوی جومعەیە و شۆفێر و پاسەوانە تایبەتەکەی، کە ناوی عەبدولـلەتیف جبورییە و هاوڕێی منداڵییەتی لەگەڵ پۆستە چییە تایبەتیەکەی بە ناوی سعود کوردی".

بەغدادی لە ساڵی 1972 لە خێزانێکی کەمدەرامەت لە پارێزگای سامەڕای باشوری عێراق لەدایکبووە، هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ئافرەتدا کردووە، چوار منداڵی لە خێزانی یەکەم و یەک منداڵی لە خێزانی دووەم هەیە، بەغدادی خەونی بەوەوە بینیوە ببێت بە پارێزەر، بەڵام نمرەکانی خوێندنی ڕێگەی پێنەداوە بچێتە بەشی یاسا، پاشان ئارەزووی ئەوەی کردووە ببێت بە سەرباز بەڵام بەهۆی کزی چاوەکانییەوە نەیتوانیوە.

لەکۆتاییدا دەستی بە خوێندنی ئاینی لە بەغداد کردووە، پاشان لەوێ بوە بە ئیمام لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا، پاشان بەغدادی زیندانی دەکرێت لە زیندانی 'بوکا' کە دە کیلۆمەتر دوورە لە سنوری نێوان عێراق و کوەیت ئەم زیندانی کردنە بوە خاڵی یەکلاکەرەوە لە ژیانی بەغدادی دا.