گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پێشبینی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان

2019.03.24 - 11:26
پێشبینی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان

 

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و باران بارینی بەلێزمە دەکات.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 24/3/2019 ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەکات و ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی بەلێزمە بەخۆیەوە دەبینێت، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

هاوکات کەشناسی عێراقیش هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی عێراق و ڕایگەیاندووە، تا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و بارانی بەلێزمە دەبارێت.