گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم

دادگا داوای واژووی عەبدولمەهدی و بارزانی دەکات

2019.02.28 - 14:47
دادگا داوای واژووی عەبدولمەهدی و بارزانی دەکات

 

 

ناس کورد-

 

دادگای باڵاى فیدراڵى داواى واژووى عەبدولمەهدى و بارزانی دەکات لەسەر تانەدان لە دۆسیەى دەرهێنانى نەوت لە لایەن هەرێمەوە.

 

دادگای باڵاى فیدراڵى سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدى و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانی ناچاردەکات واژوەکانیان بە دەستنوسی خۆیان بێت لەسەر دۆسییەى ڕێککەوتنی نەوت لەنێوان بەغدا و هەولێر، بۆ گەیشتن بە ڕاستی و دروستى دۆسییەکە.

 

وتەبێژی دادگای باڵاى فیدراڵى عیراق ئەیاس ساموس لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستى ناس کورد کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "دادگای باڵای فیدراڵى لە دانیشتنێکیدا بە سەرۆکایەتی مەدحەت مەحمود، چاویان خشاندەوە بە تانەدان لە دەرهێنانی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و ڕاستەوخۆ هەناردە کردنی".

 

ساموک ئاماژەى بەوەشکردووە: "دانیشتنەکە بە ئامادە بوونی هەموو لایەنەکان بوە، لە نێویاندا نوێنەری وەزیری نەوتى عیراق وەک لایەنى سکاڵاکار و نوێنەرى وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم وەک سکاڵالێکراو ئامادەبوون".

 

وتەبێژى دادگاى باڵاى عیراق ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "دادگا هەردوو لایەنی دۆسیکەى ناچارکردووە، کە واژواکانیان بە دەستنوسبێت بۆ زانینی ڕاستی بابەتەکان، وە دانیشتنى تایبەت بە تانەدان لە دەرهێنان و فرۆشتنى نەوتى هەرێم بە سەربەخۆیی دواخست بۆ ڕۆژی 3ی نیسانی 2019."

دواخستنی دانیشتنەکەش بۆ ئەو بەروارە لەسەر داواى نوێنەرانى هەردوولایەنى داواکە بووە و دادگاى باڵاى فیدراڵى چەندین پرسیارى ئاڕاستەى وەزیری نەوتى عیراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردووە کە لە دانیشتنى داهاتوودا دەبێت وەڵام بدرێنەوە.