گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە قؤناغی کۆتاییدایە

عێراق بۆڕی نەوت بۆ ئوردن ڕادەکێشێت و نەوت دەگەیەنێتە میسر

2019.03.24 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بۆڕی نەوت بۆ ئوردن ڕادەکێشێت و نەوت دەگەیەنێتە میسر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند ڕاکێشانی بۆری نەوتی نێوان عێراق و ئوردن گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی، کە توانایی گواستنەوەی ئەو بۆرییە لە سەروی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوەیە.

وتەبیژ بە ناوی وەزارەتی نەوتی عێراقی عاسم جیهاد لە کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاندووە: "جێبەجێکردنی ڕاکێشانی بۆڕی نەوتی عێراقی-ئوردنی، هەنگاوی یەکەمی لە بەسڕەوە بۆ حەدیسەیە، دواتر لەوێشەوە بۆ عەقەبەی ئوردن، کە توانای گواستنەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە".

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئەو پرۆژەیە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایەتی و تێچووەکەی و جێبەجێکردنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای وەبەرهێنەرەکەی تاووتوێ دەکرێت، بۆ ڕێککەوتن لەسەر بڕینی ڕێژەی قازانجی گواستنەوەی نەوتەکەش.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕاکێشانی ئەو بۆڕییە نەوت دەگەیەنێتە وڵاتی میسر.

لە ئێستادا سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەی لوتکەی هەرسێ وڵاتانی ئوردن و میسر و عێراقدایە، کە لە وڵاتی میسر بەڕێوە دەچێت.