گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا کاتێکی نادیار

پەیوەندیکردنی نێوان کۆڕەک و تۆڕەکانی دیکەی پەیوەندی عێراق ڕاگیرا

2019.03.24 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
پەیوەندیکردنی نێوان کۆڕەک و تۆڕەکانی دیکەی پەیوەندی عێراق ڕاگیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لە عێراق، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ کۆپانیای 'کۆڕەک' ڕاگیراوە، ئێستا بەشداربووانی ئەو کۆپانیایەش ناتوانن پەیوەندی بە تۆڕەکانی دیکەی عێراق بکەن.

 

بەپێی ڕێنمایی کۆمسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندنی عێراقی کە لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، ڕێنمایی دا بە سەرجەم تۆڕە پەیوەندییەکانی عێراق کە تاوەکو 24/3/2019 پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک ببچڕێنن، ئەمڕۆش کە کۆتا ڕۆژی مۆڵەتەکە بوو ڕێنماییەکە جێبەجێکراوە.

 

لە ئێستادا کاتێک بەشداربوویەکی تۆڕەکانی دیکە پەیوەندی بە بەشداربویەکی کۆڕەکەوە دەکات، ئەم دەستەواژەیەت پێدەڵێن: "ببورە ناتوانیت پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەیت بەهۆی ڕاگرتنی سەرجەم پەوەندییەکانی  کۆمپانیای کۆڕەک لە سەرتاسەری عێراق، کە بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی  ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق جێبەجێکراوە بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو".

 

بەپێی راگەیاندراوەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، لە بەرواری 20ی 3ی 2019 ئەوە ڕاگەیەندرا، بەهۆی پابەند نەبوونی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بە جێبەجێكردنی بەندەكانی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی كاركردن، بڕیاردراوە بە پچڕاندنی پەیوەندیی سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن بە كۆمپانیای ناوبراو.

لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتبوو، هەردوو وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش ئاگاداركراونەتەوە لەرۆژی 24ی ئەم مانگەوە، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بپچڕێنن، کۆمپانیای ڕاگیراویش تا ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.