گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێستگەكانی داعش: لە دروستبوونەوە تا هەرەسهێنان

2019.03.23 - 22:25
وێستگەكانی داعش: لە دروستبوونەوە تا هەرەسهێنان

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح


ئەمڕۆ (شەممە) مستەفا بالی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر رێكخراوی داعش لەسوریا راگەیاند.

ئەمانەی خوارەوە وێستگەكانی ئەو رێكخراوەیە لەساتی دروستبوون و سەرهەڵدانی تا ساتی هەرەسهێنان و لەناوچوونی.

 

2004
ئە بو موسعەب زەرقاوەی ڕێكخراوی قاعیدە لەعێراق دادەمەزرێنێت

2006
ئەمریكا لە هێرشێكی ئاسمانیدا زەرقاوی دەكوژێت و ئەبو عومەر بەغدادی دەبێتە جێگرەوەیی و ناوی ڕێكخراوەكە دەگۆڕێت بۆ (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق)

 

نیسانی 2010
لەئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا لەنێوان ئەمریكا و سوپای عێراق ئەبو عومەر بەغدادی دەكوژرێت و ئەبو بەكر بەغدادی دەبێتە جێگرەوەیی و ناوی رَیكخراوەكە دەگۆڕێت بۆ (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام)

 

كانوونی دووەم 2014
داعش شاری رەقە لە سوریا دەكات بە پایتەختی دەوڵەتەكەی

 

شوباتی 2014
ڕێكخراوی قاعیدە پەیوەندییەكانی لە گەڵ ڕیكخراوی داعش دەپچڕێنێت

حوزەیرانی 2014
داعش هەردوو شاری (موسڵ و تكریت) داگیر دەكات

 

حوزەیرانی 2014
ئەبو بەكر بەغدادی خەلافەتی داعشی لەمزگەوتی نوری شاری موسڵ ڕاگەیاند

ئابی 2014
داعش هێرشێكی كتوپڕ دەكات بۆ سەر شەنگال و داگیری دەكات

 

ئەیلولی 2014
ئەمریكا هێرشی ئاسمانی دژ بە مۆڵگەكانی داعش لە سوریا ئەنجامدەدات

 

كانوونی دووەم 2015
شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە شاری كۆبانێ‌ لە دەست داعش ڕزگار دەكەن

 

نیسانی 2015
ڕێكخراوی داعش دەیان كرێكاری كریستیانی بەڕەگەز ئەسیوبی لە لیبیا سەردەبڕێت

ئایاری 2015
داعش كۆنترۆڵی هەردوو شاری ڕومادی و تەدمور دەكات لە عێراق و سوریا

 

حوزەیرانی 2015
داعش بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لە هێرشكردنە سەر شاری گەشتیاری سوسە لە وڵاتی تونس

 

ئەیلولی 2015
رووسیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا دژ بە داعش لە سوریا

 

تشرینی دووەمی 2015
داعش بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لە هێرشكردنە سەر شاری پاریس كە بوو بە هۆی كوشتنی 130 كەس

كانوونی دووەمی 2015
سوپای عێراق شاری روومادی رزگار كرد


حوزەیرانی 2016
سوپای عێراق بە هاوكاری ئەمریكا شاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای روومادیان رزگار كرد

 

ئابی 2016
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) شاری مونبجی رزگار كرد

 

تشرینی یەكەمی 2016
پرۆسەی ئازدكردنی شاری موسڵ دەستی پێكرد

كانوونی یەكەمی 2016
هێزەكانی لیبیا شاری سرتیان لەچنگی داعش دەرهێنا

 

كانوونی یەكەم 2016
داعش جارێكی دیكە شاری تەدموری كۆنتڕۆڵكردەوە

 

كانوونی دووەم 2017
سوپای عێراق خۆرهەڵاتی شاری موسڵیان رزگار كرد

 

تەمموزی 2017
سوپای عێراق شاری موسڵی رزگار كرد

تشرینی یەكەم 2017
هەسەدە شاری ڕەقەی ڕزگاركرد

 

كانوونی دووەم 2017
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی رێكخراوی داعشی لەعێراق ڕاگەیاند

 

حوزەیرانی 2018
داعش هێرشی كردە سەر شاری سویدا لە سوریا و زیاتر لە 200 كەسی كوشت

كانوونی یەكەمی 2018
دوناڵد ترامپ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە سوریا ڕاگەیاند

 

ئاداری 2019
هەسەدە هەرەسهێنانی دەوڵەتی خەلافەتی ڕاگەیاند، دوای كۆنترۆڵكردنی دوا مۆڵگەیان لە باغوز لەسوریا