گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەكەمین بەڕێوەبەرایەتی لەو شێوەیەیە لەمێژووی ئەو شارە

سبەینێ‌ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەپارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە

2019.03.23 - 20:07
سبەینێ‌ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەپارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە

ناس كورد–فوئاد عەبدوڵا


بۆ یەكەمین جار لەمێژووی شاری هەڵەبجەدا، سبەینێ‌ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەو شارەدا دەكرێتەوە و هاووڵاتیانی سنورەكە دەتوانن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت رووی لێ‌ بكەن.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاسپۆرتی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "سبەینێ‌ (یەكشەممە) بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە و هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكە دەتوانن چیتر سەردانی سلێمانی نەكەن و لەپارێزگاكەی خۆیان مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكەن".

ئاماژەی بەوەش كرد لەگەڵ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەو كەسەی كارتی زانیاریی سەر بە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بێت دەتوانێت مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكات.

ئەوە یەكەمین جارە لەمێژووی ئەو شارەدا بەڕێوەبەرایەتییەكی لەو شێوەیە بكرێتەوە و موقەدەم سالار سەردار وەك یەكەم بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە دەستبەكار دەبێت.

هەڵەبجە لەساڵی 2014ەوە بۆتە پارێزگا و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە لە دوای ئەوە دێــت كە هەریەكە لەحكومەتی عێراقی فـــیدراڵ و حكومەتی هەرێـــمی كوردستان رەزامەنــدیاندا لەسەر كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە.