گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە بەندکراوێكی سیاسی کورد لە بەندینخانەدا خۆی هەڵواسی

2019.03.23 - 18:20
ژنە بەندکراوێكی سیاسی کورد  لە بەندینخانەدا خۆی هەڵواسی

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ژنە بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندینخانەی گەزبە لە تورکیا، پارێزەرەکەی سەردانی زیندانەکەی کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە "ژنە زیندانیەکە خۆی هەڵواسیوە".

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئاژانسی فورات نیوز بڵاوبووەتەوە "ئایتەن بەچەت بەندكراوی سیاسی لە بەندیخانەی ژنانی گەزبە چالاکیی فیدایی ئەنجامداوە و خۆی هەڵواسیوە".

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەکردووە، ئایتەن ئەم چالاکییەی بۆ کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەنی فورات نیوز"دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی ئایتەن بەچەت، پارێزەری ناوبراو سەردانی بەندیخانەکەی کردووە و بەڕێوەبەرانی بەندیخانەکە بەپارێزەرەكەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو خۆی هەڵواسیووە و گیانی لەدەستداوە".

تا ئیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئایتەن بەردەست نییە و ناشزانرێت ئایا بەڕاستی خۆی هەڵواسیوە، یاخود لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە کوژراوە؟!.
لە دەسپێکی چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دووەم جارە ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوودەدات و ئەمە دووەم زیندانیە کە باس لەوە دەکرێت خۆی کوشتبێت.