گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دابەشکردنی دوو مووچە یان مووچە و نیوێک ڕاست نییە

دارایی لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی یەک ڕونکردنەوە دەدات

2019.03.23 - 14:26
دارایی لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی یەک ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕەتیدەکاتەوە هیچ خشتەیەکی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیان بڵاوکردبێتەوە و پێدانی مووچە پێشخرابێت، هاوکات زانیاری لەسەر پێدانی مووچە و نیوێکیش ئاشکرادەکات.

 

پاش بڵاوبوونەوەی خشتەیەکی مووچەی مانگی یەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە گۆڕانکاری لە وادەی دابەشکردنی مووچەدا کرابوو، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "ئەو خشتەیە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی ڕاست و دروستی نیە، مووچەی ئەم مانگەش وەک مانگی ڕابردوو لە 5ی مانگەوە دەستپێدەکات و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت".

 

سەبارەت بە پێدانی دوو یاخود موچە و نیوێک، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد: "بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی دوو موچە یاخود مووچە و نیوێک ڕاست نییە، تەنها ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت مانگانە دابەش دەکرێت".

 

"ئەو پارەیەشی لە ڕابردوودا بۆ هەرێم نێردرا بە جیاوازی موچەکانیشەوە، تەنها 205 ملیاری ماوەتەوە کە بڕێکی زۆر کەمە و بەشی مووچە ناکات"، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وای وت.

 

پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە 724 ملیار دیناریان وەک مووچەی مانگی 3 و جیاوازی مووچەی مانگەکانی 1و2 بۆ هەرێم ناردووە، تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دابەشکراوە، مووچەی مانگەکانی 1و2و3ی ئەمساڵ دابەش نەکراوە.