ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
لە گەڕەكێکی شاری سلێمانی ژنێكی بە ڕەگەز عەرەب بە چەقۆ دەكوژرێت و كەسێكی نزیکی خۆی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیر دەكرێت.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "دوێنێ هەینی 22ی ئازار لە گەڕەكی مامە یارەی شاری سلێمانی ژنێكی تەمەن 28ساڵی بە ڕەگەز عەرەب لە ماڵی خۆیدا بە كوژراوی دۆزراوەتەوە، ژنەکە خێزاندارە و ماوەیەكی زۆرە لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "بەهۆی ئەو ڕوداوەوە و كەسێكی نزیك لە ژنەکە بە گومانی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیركراوە".