گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

2019.03.23 - 11:42
باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەمڕۆوە تا کۆتایی هەفتە بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ23/3/2019 ڕایگەیاند، بەهۆی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لەسەر هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشبینی ئەوە دەکرێت باران بارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

کەشناسی هەرێم پێشبینیش دەکات، ڕۆژی یەکشەممە باران بارینەکە زیاتر بێت و لە کاتەکانی شەو تابەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوری پاڕێزگاکانی هەولێر وکەرکوک و گەرمیان، ئەو شەپۆلی باران بارینە تاکۆتایی هەفتە بە شێوازی نمە بارانی پچڕپچر بەردەوام دەبێت.