ناس کورد-
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 350 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 300دینارە.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ شەممە 23ی ئازاری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 350 دیناری عێراقییە.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 158 ھەزار دینارە.
100 لیرەی تورکیش بە 22 هەزار و 750 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 300 دیناره.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 132 دۆلارە.