گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەبێ ئێمە سەرۆکی هەرێم هەڵببژێردرێت، هەڵوێستمان دەبێت

فەرید ئەسەسەرد بۆ ناس کورد: بەم نزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

2019.02.28 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
فەرید ئەسەسەرد بۆ ناس کورد: بەم نزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

  ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەگەر هەیە لە هەفتەی داهاتوودا هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، دەشڵێت ئەگەر بەبێ ئەوان سەرۆکی هەرێم هەڵببژێردرێت ئەوا هەڵوێستیان دەبێت.


فەرید ئەسەسەرد لەبارەی ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "هەوڵێک هەیە بەم نزیکانە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، بەڵام هێشتا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریی نەکراوە، ئەگەری هەیە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بێت."

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە و بەبێ بەشداریی فراکسیۆنی یەکێتی، ئەسەسەرد وتی: "بەبێ رێککەوتنێکی نووسراوی واژۆکراو لەنێوان ئێمە و پارتی، بەهیچ شێوەیەک بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناکەین، ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا ئەو کارە کرا ئەوا هەڵوێستی خۆمان دەبێت."

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوەش کرد، هەموو ئەگەرەکان بەڕووی حزبەکەیدا کراوەیە، ئێمە بژاردەی سەرەکیمان ئەوەیە بەشداربین لە حکومەتێکی هاوبەش، بەڵام ئەگەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێت نەیەتە دی ئەوا بە دڵنیاییەوە بڕیارێک لەم بارەیەوە دەدەین."