کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز، هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا ڕاگەیاند و ئاڵای هەسەدەیان لە کامپەکانی باغوز هەڵکرد.
مسته‌فا بالی وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگه‌یاندوه: "هێزه‌كانی سوریای دیموکرات سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تیان به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه و دوا مۆڵگه‌ی چه‌كداره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له گوندی باغوزی سه‌ر به پارێزگای دێرزۆری سوریا كۆنترۆڵكردوه".
چەند مانگێکە هەسەدە گەمارۆی گوندی باغوزی داوە، کە دواین مۆڵگەی داعش بو لە ناوچەکە، لە گەڵ کۆنترۆڵکردنی ئەو گوندەش سەرکەوتن بەسەر داعشدا ڕاگەیەندرا.