گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەمتەرخەم بوون لە ئەرکەکانیان

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لەکار لابردنی پارێزگاری نەینەوا و جێگرەکەی دەکات

2019.03.23 - 09:26
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لەکار لابردنی پارێزگاری نەینەوا و جێگرەکەی دەکات

 

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عیراق داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە پارێزگاری نەینەوا نۆفل عاکوب و جێگرەکەی لەسەر کار لابەرن، هۆکارەکەشی بۆ "کەمتەرخەمبوون لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییان دەگەڕێنێتەوە".

لەبەیاننامەیەکی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە: "عەبدولمەهدی نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، کە تیایدا هاتوە: 'بێخەمی و کەمتەرخەمی لەجێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیان بەڕوونی دیارە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەکان دەرکەوتوە کە بەفیڕۆدانی پارەی گشتی هەیە، لەگەڵ بەکارهێنانی پلەی کارکردن و دەسەڵاتیان، پێویستە لەسەر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کە لەسەر داواکاری سەرۆکوەزیران، پارێزگاری نەینەوا لەسەر کار لاببات، بەپێی مادەی(٢١)پێویستە لەسەر نوێنەرانی پارێزگاکە داوای لابردنی پارێزگار بکەن بەپێی یاسای پارێزگاکان ژمارە21 بۆساڵی 2008، داواتان لێدەکەین کە پارێزگار و جێگرەکەی لە کار لاببەن ".

لەبەیاننامەکەی پێشوتری سەرۆکوەزیرانی عیراقدا هاتبوو، "بەپێی ئەو دەستەڵاتانەی پێمان بەخشراوە، وە بەپێی ئەو بارودۆخەی پارێزگای نەینەوا پێیدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی دوای ڕوداوە بەئازارەکەی بەلەمەکە و بوونی چەندین قوربانی، داوای پێکهێنانی دەستەی قەیران دەکەین بەسەرپەرشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کە ئەم دەستەیە کاروبارەکان لە نەینەوا بەڕێوەبەرن تا ئەوکاتەی بڕیاری کۆتایی دەدرێت".