گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

2019.02.28 - 12:08
سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح


بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەوتەی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دانیشتنەکە هیچ بەرنامەیەکی کاری نییە و تەنها بۆ کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانە.

دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی یاسایی، سبەینێ پەرلەمانی کوردستان یەکەمین دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەبات.


شێرکۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیونی یەکگرتوو بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند،  کۆبوونەوەکەی سبەینێ هیچ کارنامەیەکی تێدا نییە تەنها بۆ کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستانە.

هاوکات ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەتەوە به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ (7)، بڕگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (10)ى به‌یانیی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/3/2019، تایبەتبێت بە كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.