گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبێ بوونی پارێزگار

بڕیارێک لە عەبدولمەهدیەوە: دەستەیەکی سێ کەسی بۆ بەڕێوەبردنی نەینەوا پێکدەهێنرێت

2019.03.22 - 18:12
بڕیارێک لە عەبدولمەهدیەوە: دەستەیەکی سێ کەسی بۆ بەڕێوەبردنی نەینەوا پێکدەهێنرێت

 

ناس کرد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا بە پێکهێنانی دەستەیەکی سێ کەسی بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا بەبێ بوونی پارێزگار لەو دەستەیەدا.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران کە وێنەیەکی دەستی ناس کورد کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوەکراوە بە هۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی پارێزگای نەینەوای پێدا تێدەپەرێت بە تایبەت دوای ڕوادووی وەرگەڕانی بەلەمەکەوە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی دەستەیەکی سێ کەسی بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکە کە راستەوخۆ بەستراون بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.

ئەندامانی دەستەکە پێکهاتوون لە سەرۆکی زانکۆی نەینەوا د.مزاحم قاسم خەیات، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە ئەرکی دەستەکە بریتیە لە ڕاییکردنی کاروبارەکانی پارێزگاکە تا ئەو کاتەی کە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە ژێر ڕۆشنایی لێکۆڵینەوەکانی ئێستا بڕیاری پێویست دەدات.